Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 02:40

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ڕێکخراوی مەینی نەرویجی و دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە 11ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی  کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ڕێکخراوی مە‌ین( MAIN )ی نە‌رویجی و دە‌زگای خێرخوازیی بارزانی کرد. 
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پڕۆژە‌ و كارو چالاكییە‌ ھاوبە‌شە‌كانی ڕێكخراوی( مەین— MAIN)  لە‌گە‌ڵ دە‌زگای خێرخوازیی بارزانی کرا، کە بڕیارە چەندین پڕۆژەی هاوبەش ‌لە‌ بواری تە‌ندروستی و پاڵپشتیكردنی سیستمی تە‌ندروستی لە‌ ھە‌رێمی كوردستان لە‌ ڕێگە‌ی دابینكردنی دە‌رمان و ئامێر و پێداویستی پزیشكی بە گوژمەی زیاتر لە 30 ملیۆن دۆلار لە ماوەی پێنج ساڵدا ئەنجام بدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.