بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق پێشبینی دەکرێت ڕێژەی هەژاری لە عێراق بەرز ببێتەوە و ڕێژەکەی بگاتە 25%.
عەبدلزەهرە هنداوی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند: بەمزووانە ئامارێكی نوێ بۆ ئاشكراكردنی ڕێژەی هەژاری لە عێراق بڵاو دەکەینەوە، پێشبینی دەکرێت ڕێژەکەی بەرز ببێتەوە، چونكە پێش بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا ڕێژەكە له 22.5%، بەڵام بەهۆی لێكەوتەكانی پەتاكە و دۆخی خۆراكی جیهانییەوە ڕێژەكە گۆڕاوە.
ڕاشیگەیاند: پێشبینی دەكرێت ئێستا ڕێژەكە لەنێوان 22% بۆ 25% بێت، حكوومەت ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ ڕێگریكردن لە زیاتر بەرزبوونەوەی، لە ڕێگەی زیادكردنی بەشەخۆراكی مانگانە و پشتیوانیكردنی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی و دابەشكردنی مووچەكانیان بە بەردەوامی.
جێی باسە وەزارەتی پلاندانانی عێراق ساڵی 2019 دوایین ئاماری ڕێژەی هەژاری لە وڵاتەکە خستەڕوو کە ڕێژەکەی 22.5% بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.