وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، کە هەنگاریا کەمپێکی مەشق و ڕاهێنانی ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: بە ئامادەبوونی میکلۆش سابۆی جێگری کونسوڵی وڵاتی هەنگاریا و عەمید حارس حەبیب جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی و عەمید سەڵاح فەرماندەی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک و عەقید فەرمان زراری جێگری بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی و کۆڵۆنێڵ ڤیراکۆش شاندۆر بەرپرسی تیمی مەشقی سەربازی هەنگاریا، لە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە، وڵاتی هەنگاریا کەمپێکی مەشق و راهێنانیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو کەمپە لەناو بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک دایە، پێشتر لەلایەن راوێژکارانی سەربازی هێزەکانی هەنگاریا بەڕێوە دەبرا کە تیایدا مەشق و راهێنانیان بە پێشمەرگە دەکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.