دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لەگەڵ بەشی بازرگانی نێودەوڵەتیی بەریتانیا ھەوڵی پێکھێنانی تیمێکی ھاوبەش دەدەن.
دەستەی وەبەرهێنان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا هاتووە "د. محەممەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان پێشوازی لە جەیمس گەڵاغیر بەڕێوەبەری بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی حکوومەتی بەریتانیا لە عێراق کرد و دۆخی وەبەرهێنانیان تاوتوێ کرد."
ئەوەش خراوەتەڕوو کە "لە کۆبوونەوەکە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان پێگە و ڕۆڵی حکوومەت و کۆمپانیاکانی بەریتانیای لە هەرێمی کوردستان بە گرنگ و پێویست زانی و ئاماژەی بە کار و چاڵاکی و پرۆژەکانی بەریتانیا لە سێکتەرە جیاجیاکاندا کرد ، هیوای خواست کۆمپانیا بەریتانییەکان لە سێکتەرەکانی وزەی پاک و کشتوکاڵ و پیشەسازییە هەمەچەشنەکان وەبەرهێنانی زیاتر بکەن."
ئاماژەی بەوەش دا کە "لەبەرامبەردا جەیمس گەڵاغیر ئامادەیی حکوومەتی بەریتانیای دەربڕی لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان، لەو سێکتەرانەی پێویستن و هەروەها لەڕووی ڕاوێژکارییەوە دەتوانن پشتیان پێ ببەستن."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.