Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 00:54

پاتریارک مارئاوای سێیەم: کوردستان جوانترین نموونەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

کوردستان TV
100%

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشوری لەجیھان کرد و لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە پاتریارک ڕایگەیاند، کوردستان جوانترین نمونەیە لەناوچەکە و ڕۆژھەڵاتی ناوەراستدا، چونکە گیانی مرۆڤایەتی راستەقینە لەم هەرێمەیە.

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند: پێشوازیمان لە پاتریارک مارئاوای سێیەم پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشوری لە جیھان کرد.

وەزیری ئەوقاف لەبارەی دیدارەکە ڕاشیگەیاند: گفتوگۆمان لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینەکان لەھەرێمی کوردستان کرد، پاتریارک سوپاسی گیانی ھاوکاری و دەستگرتن و پلانی حکوومەتی کوردستانی کرد بۆ  پرۆژە بەردەوامەکانی لەبارەی پێشوازی و حەواندنەوەی لێقەوماوانی ناوچەکە ئەم ھەڵوێستانەی بەبەرزی نرخاند.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە دیدارەکە پاتریارک گوتی "کوردستان جوانترین نمونەیە لە ناوچەکە و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، چونکە گیانی مرۆڤایەتی ڕاستەقینە لەم ھەرێمەدایە و خەڵکی کوردستان میواندۆستن و ئارەزووی یارمەتی دەکەن و ھەروەھا پێشوازی دەکەن لەو کەسانەی ھانا بۆ ئێرە دەھێنن و داوای ھاوکاری دەکەن."

ئاماژەی بەوەش دا کە پاتریارک هۆکاری ئەمەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە "بناغەی کوردستان لەسەر بنەمای جیاوازینەکردن و مرۆڤایەتی دامەزراوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.