دوای ڕووداوێکی کوشتن لە پارێزگای کەرکووک ئەمڕۆ دووشەممە پۆلیسی کەرکووک هاتووچۆی ماتۆڕسکیلی قەدەخە کرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک هاوشاریان ئاگادار دەکاتەوە کە "لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز هاتووچۆی ماتۆڕسکیل بەهەموو جۆرەکانییەوە قەدەخەیە."
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم بڕیارە ماتۆڕسکیلەکانی گەیاندن (دیلیڤەری) ناگرێتەوە.
هەروەها ڕوونی کردۆتەوە کە لە ئەگەری پێشێلکردنی بڕیارەکە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.
جێی باسە بڕیارەکە لەدوای ڕووداوێکی کوشرتن دێت کە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن شوفێری ماتۆڕسکیلێکەوە بە دەستڕێژی گوللە کەسێک کوژرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.