Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 00:54

شاخەوان عەبدوڵڵا: شایستە داراییەکان و پارەی ساڵانی پێشووی جوتیارانی هەرێم لە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک جێگیر کرا

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، شایستە داراییەکانی جوتیاران و ئەو برە پارەیەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان کە هی ساڵانی پێشووتر بووە، لە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک جێگیر کرا.

شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقمان کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە هەنگاوەکانیان بۆ ئامادەکردن و تەواوکردنی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک ببینین.

ڕاشیگەیاند: شایستە داراییەکانی جوتیارانی سەرجەم پارێزگاکان و ئەو بڕە پارەیەی جوتیارانی هەرێمی کوردستانیش کە هی ساڵانی ڕابردوو بوو جێگیر کرا لە پڕۆژەیاساکە.

جەختی کردەوە کە پڕۆژەکە دەرفەتێکە بۆ هاوکاری کەرت کشتوکاڵ. ئاماژەی بەوەش دا چەند جۆرێکی دیکەی خۆراک بۆ پسوولەی خۆراکی هاووڵاتییان زیاد کرا.

دووپاتی کردەوە کە کارەکان بۆ ئامادەکردن و تەواوکردنی پڕۆژەیاساکە بەباشی بەڕێوەدەچێت و لەکۆتایی نزیکن.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.