Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 17:39

دەرگەی سێیەمی بازرگانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە دەرگەی سێیەمی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرایەوە کە دەبێتە هۆی بەرفراوانی و زیادبوونی جموجوڵی بازرگانی.

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند: بە پێی خاڵی 12ی رێکەوتننامەی نێوان پارێزگای هەولێر و پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوای ئێران لە رێکەوتی (22/02/2022) دەرگەی سێیەمی بازرگانی کرایەوە.

ڕاشیگەیاند: بە ئامادەبوونی مەسعود باتێلی سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران ئیرج ئازادی سەرپەرشتیاری پایانەی مەرزی تەمەرچینی ئێران و بەرپرسانی حکوومی هەردوو دەروازەکە، دەرگەی سێیەمی بازاڕچەی پەیوەست بە کاروباری بازرگانی بۆ هاوردە و هەناردە کردنی کاڵا و کەلوپەلی هەرێمی کوردستان و کەرستە و کەلوپەلی ئێرانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران و تەمەرچین لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرایەوە.

ئاماژەی بەوەش دا کە کردنەوەی ئەم دەرگەیە، دەبێتە هۆی بەرفراوانی و زیادبوونی جموجوڵی بازرگانی و ئاسانکاری زیاتر و خێرایی  لە هاتووچۆی بارهەڵگرەکان و کەمکردنەوەی کاتی مانەوەی بارهەڵگرەکان لە نۆرەی چوونە ژوورەوە و هاتنە دەرەوە، و هەروەها بە تایبەتی دەبێتە ئاسانکارییەکی باشتر بۆ هەناردەی هەرێمی کوردستان بۆ وەڵاتی ئێران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.