وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری سەرجەم پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە سبەی پێنجشەممە بەر لە دەستپێکی وانەی یەکەم ساتێک بوەستن.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر- هەڵەبجە- گەرمیان- کەرکووک- بەشی خوێندنی کوردی) کردووە ئاگاداریان دەکاتەوە بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی قوربانییانی تاوانی جینۆساید ساتێک بوەستن.
وەزارەتەکە لە نووسراوێکدا نووسیویەتی "سبەی پێنجشەممە بۆ وەبیرهێنانەوەی جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان لە پڕۆسەی ئەنفالدا، ناوەندەکانی خوێندن بەر لە دەستپێکی وانەی یەکەم چەند ساتێک بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی قوربانییانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال دەوەستن و پاشتر باسی ئەم تاوانە بۆ قوتابییان دەکرێت."
جێی باسە سبەی پێنجشەممە 34 ساڵ بەسەر پاکتاو و جینۆسایدی گەلی کوردستان لەلایەن ڕژێمی لەناوچووی بەعسەوە تێدەپەڕێت کە بە چەند قۆناخێک و لە ژێر ناوی ئەنفال بە هەزاران کەسیان زیندەبەچاڵ کرد.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.