وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با لە گەرمیان دروست ده‌كرێت.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه، به‌شێوه‌ی وه‌به‌رهێنان، پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی 50 مێگاوات كاره‌با به سیسته‌می كهینیتیك پاوه‌ر پلانت kpp له ناحیه‌ی پێباز جێبەجێ دەکات.
راشگه‌یاندراوه،لە سەردانێکی مەیدانیی بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی کارەبا و به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كاره‌بای گه‌رمیان و به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی پێباز و لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه، شوێنی دامەزراندنی وێستگەکە دیاری و رادەستی کۆمپانیای جێبەجێکار کرا.
بڕیارە پرۆژه‌کە له‌ماوه‌ی ساڵێکدا ته‌واو بكرێت.
وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با لە گەرمیان دروست ده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.