Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 15:50

سه‌رۆك بارزانی: تاوانی ئه‌نفال ئامانج لێی لەناوبردن و تواندنەوەی گەلی کوردستان بوو

کوردستان TV
100%


 سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی  لە یادی سی و چوارساڵەی ئەنفال بڵاوكرده‌وه‌.
ڕۆژی پێنجشەممە 14ی نیسانی 2022، لە یادی سی و چوارساڵەی ئەنفالدا سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ئەو پەیامەی بڵاو کردەوە:
 سه‌رۆك بارزانی رایده‌گه‌ێنێت، تاوانی ئەنفال یەکێکە لە نامرۆڤانەترین و تاریکترین قۆناغەکانی دەوڵەتی عێراق لە سەددەی ڕابردوو کە ئامانج لێی لەناوبردن و تواندنەوەی گەلی کوردستان بوو.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، پێویستە و ئەرکی حکوومەتی عێراقە قەرەبووی ئەو  تاوانە گەورەیە بکات کە لە دژی گەلی کوردستان ئەنجام دراوە.

لینکی تویت:
https://twitter.com/masoud_barzani/status/1514498698314539010?s=21&t=c_zZ2y2HIJArYMMsay5gkg

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.