له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی یۆرۆپالیگ، ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا میوانداری فرانكفۆرت ده‌كات و لایپزیگیش ڕووبه‌ڕووی ئه‌تالانتا ده‌بێته‌وه .
له یاری گه‌ڕی هاتنی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی خولی ئه‌وروپا ناسراو به یۆرۆ لیگ، كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریگای كامپ نۆ میوانداری یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانی ده‌كات.
له یاری گه‌ڕی چووندا، هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون، بۆیه بردنه‌وه‌ی هه‌رلایه‌ك له یاری ئه‌مشه‌و ده‌یگه‌یه‌نێته قۆناغی پێش كۆتایی، تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه له گه‌ڕی پێشووی خولی ئیسپانیا سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له‌به‌رامبه‌ر لیڤانتی میوانداری به‌ده‌ستهێنا، بۆیه چاڤی هێرناندیزی ڕاهێنه‌رو یاریزانانی تیپه‌كه به بڕوا‌و متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه میوانداری یانه ئه‌ڵمانیه‌كه ده‌كه‌ن.
بارسێلۆنا ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ ئه‌م یاریه كردوه، هه‌ریه‌ك له مێمفیس دێپای هۆله‌ندی و سێرجینیۆ دێستی ئه‌مه‌ریكی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ریزی تیپه‌كه دوای ئه‌وه‌ی له یاری گه‌ڕی چوون به‌هۆی پێكان دابڕابوون، هاوكات سیانی هێڵی پێشه‌وه‌ی تیپه‌كه ئۆبامیانگ و دێمبلی و تۆرێس به هه‌مان شێوه ئاماده‌ن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ركابه‌ریه‌كانی گه‌ڕی هاتنی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی یۆرۆپا لیگ، ئه‌مشه‌و یانه‌ی لایپزیگ ئه‌لمانی گه‌شتی ئیتاڵیا ده‌كات بۆ رووبه‌روو بونه‌وه‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌نتا، یاری چوون به یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌گۆلێك بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان ته‌واو بوو.
یانه‌ی لایبزیگ دوایین ئاماده‌كاری بۆ ئه‌م یاریه كردوه له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه به‌ئه‌نجامێكی شایسته، لایبزیگ ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی گه‌یشتنه بۆ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و تیپه خه‌ون به گه‌یشتن بۆ قۆناغی پێش كۆتایی ده‌بینێت.
له ساڵی دووهه‌زاروهه‌ژده لایپزیگ له‌سه‌ر ده‌ستی ئۆلمپیك مارسیلیای فه‌ره‌نسی دۆڕاو نه‌یتوانی مێژوویه‌ك بۆ یانه‌كه تۆمار بكه‌ن، یوسف پۆلسنی دانماركی و هێرشبه‌ری لایبزیگ له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، گه‌یشتن بۆ قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێرینی یۆرۆپالیگ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ تیپه‌كه‌مان، پۆلسن جه‌ختیشیكرده‌وه كه به ئومێدی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی شایسته ده‌چنه ئیتالیا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕاهێنه‌ری یانه‌ی لایبزیگ دۆمنیكۆ تیدیسكۆ رایگه‌یاند پێویسته تیپه‌كه‌مان ئاستێكی باشتر له یاری چوون پێشكه‌ش بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی له یاری رابردوو له‌سه‌ر یاریگای خۆمان هه‌ڵه‌ی زۆرمان كرد، بۆیه نابێ هه‌له‌ی له‌مجۆره دووباره بكه‌ینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.