توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن له (70%) ی خه‌ڵك تووشی ڕاچڵهكین و له‌رزین ده‌بن له‌كاتی خه‌ودا، ڕاچڵهكین و له‌رزین له‌كاتی خه‌ودا له‌ئه‌نجامی گرژبوونی ماسولكه‌كانه‌وه ڕووده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی لا ئیرادی كاتێك كه‌سه‌كه بێ ئاگایه.
له‌م روانگه‌وه ( د. هه‌ڤین كه‌مال شاهـ موحه‌مه‌د) پسپۆڕ له زانستی ئازار‌و بێ هۆشكاری ده‌ڵێت"
ڕاچڵهكین زیاتر له‌هه‌موو جه‌سته‌دا ڕووده‌دات له‌كاتی خه‌و، به‌ڵام هه‌ندێك جاریش له‌وانه‌یه ته‌نیا به‌شێكی له‌ش بگرێته‌وه وه‌كو : قۆڵه‌كان، قاچ، هه‌ندێك جاریش كه‌سه‌كه له‌وانه‌یه ده‌نگێكی لێوه بێت یان بقیژێنێت، هه‌ندێك جار كه‌سه‌كه له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێنێت و هه‌ستی كهوتنهخوارهوهت لا دروست ده‌كات".
هه‌روه‌ها د. هه‌ڤین ده‌ڵێت " زۆرێك له‌توێژینه‌وه‌كان ده‌رخستووه ئه‌م جوڵه‌و له‌رزینه له‌ئه‌نجامی خاڵیبوونه‌وه‌ی بارگه‌ی كاره‌بایه له ده‌ماره‌كاندا، كه‌به‌شێوه‌ی سیگناڵ بۆ مێشك ده‌ڕوات و مێشكیش به شێوه‌ی جوڵه‌یه‌ك ده‌ریده‌بڕێت ".
د. هه‌ڤین جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ،كه هه‌تا ئێستا هۆكاری ته‌واوی ئه‌م كێشه‌یه نه‌زانراوه، به‌ڵام هه‌ندێك تیۆری هه‌یه كه ده‌ڵێت له‌وانه‌یه به‌هۆی ئه‌م هۆكارانه بێت:
1. دوو دڵی و سترێس : ئه‌و شێوازی ژیانه‌ی ئه‌مڕۆكه پیایدا تێپه‌ڕده‌بین و پڕه له سترێس و دڵه‌ڕاوكێی و دوودڵی و ماندووی زۆر، كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر كاتی پشودان و خه‌وتنمان، له‌به‌رئه‌وه‌ی سترێس و شڵه‌ژانی باری ده‌روونی مێشكمان به ئاگایی ده‌هێڵێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات مێشك سیگناڵی كاره‌بایی بنێرێت بۆ ده‌مارو ماسولكه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ڕاچڵهكین و گرژبوون.
2. به‌كارهێنانی زۆری وریاكه‌ره‌وه‌كان : كافایین و نیكۆتین كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر توانای له‌ش بۆ خه‌وتن به شێوه‌یه‌كی سروشتی، یاخود توانای مانه‌وه له‌خه‌ودا بۆ كاتی پێویست، ئه‌م وریاكهرهوانه واده‌كه‌ن كه مێشكی مرۆڤ پشووی ته‌واو نه‌دات و نه‌چێته قۆناغی خه‌وی قوڵه‌وه.
3. ئه‌نجامدانی وه‌رزش : ڕوونه كه وه‌رزش كاریگه‌رییه‌كی باشی هه‌یه له چاڵاككردنی له‌ش و جه‌سته، به‌ڵام ئه‌نجامدانی له‌كاتێكی دره‌نگی ئێوارانداو نزیك كاتی خه‌و، واده‌كات جه‌سته نه‌توانێت پشوو بدات له كاتی خه‌ودا، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ڕاچڵهكین و له‌رزین.
4. هه‌ندێك خووی خراپی خه‌وتن : هه‌ندێك خووی خراپ پێش خه‌وتن یاخود له‌كاتی خه‌وتندا، بۆ نموونه؛ خه‌وی ناڕێك و پچڕ پچڕ، دره‌نگ خه‌وتن، به‌كارهێنانی ئامێری زیره‌ك پێش خه‌وتن ... هتد، ئه‌مانه هه‌مووی هۆكارن بۆ ڕاچڵهكین له كاتی خه‌ودا.
له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خۆپارستن له ڕاچڵه‌كینی كاتی خه‌و د. هاڤین كمال ده‌ڵێت"
ڕاچڵهكین له‌كاتی خه‌ودا، مانای ئه‌وه نییه ئه‌و كه‌سه نه‌خۆشه، به هه‌ندێك گۆڕان له شێوازی ژیان و لایف ستایلدا، ده‌توانرێت ڕاچڵهكین و گرژی كه‌مبكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌ندێك ئامۆژگارییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی له‌رزین و ڕاچڵه‌كینی كاتی خه‌و:
1. دووربكه‌وه له كافایین : به‌تایبه‌ت له كاتی پێش خه‌ودا، كه ته‌حفیزی مێشك ده‌كات و واده‌كات مرۆڤ به ئاگا بێت، هه‌ر بۆیه ده‌بێت كه‌مبكرێته‌وه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو. باشتره ئاو‌و چا ڕووه‌كیه‌كان بخورێت له‌و كاته‌دا.
2. دوور بكه‌وه له‌ئه‌نجامدانی وه‌رزش به‌شه‌و : وه‌رزشكردن كارێكی به‌سووده، به‌ڵام ئه‌نجامدانی له‌كاتی شه‌وداو نزیك كاتی خه‌و، ئه‌گه‌ری گرژبوونی ماسولكه‌كان زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌ش ڕاچڵهكین زیاد ده‌كات له كاتی خه‌ودا، باشتره وه‌رزش له به‌یانیان زوودا ئه‌نجامبدرێت و له‌ژێر تیشكی خۆردا، كه ئه‌مه واده‌كات خاوبوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كان زیاتر بێت له كاتی پێش خهوداو خه‌ویش قوڵتر بێت ".
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.