Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 14:05

منارەى مزگەوتى گەورەى قەڵاى هەولێر چاك ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ پێنجشەم لەسەر قەڵاى هەولێر یاداشتنامەى لێکتێگەیشتن بۆ پڕۆژەى چاککردنەوەى منارەى مزگەوتى گەورەى قەڵاى هەولێر لەنێوان پارێزگاى هەولێر و کۆمپانیاى کار و کۆمپانیاى گێما ئارت گرووپ واژوو کرا.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ بەشێکى دیکە لەو خزمەتگوزارییانەى لە قەڵاى سەربەرزى هەولێره‌وه‌ پێشکەش دەکرێت، دەستی پێ کرد کە ئەویش پڕۆسەى نۆژەنکردنەوە و بوژانەوەى قەڵاى هەولێرە.

ڕاشیگه‌یاند: بۆ ئەم مەبەستە ئەمرۆ یاداشتى لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ شێخ باز خاوه‌نی کۆمپانیاى کار واژوو کرد کە یەکێکە لەوانەى وەکو خێرخواز و کەسایەتییەکى دیارى شارەکەمان شوێن پەنجەى لە زۆر بواردا دیارە، بۆیە بەناوى پارێزگاى هەولێر و خەڵکى شارەکەمان سوپاسى دەکەین، هەروەها دەستخۆشى لە کۆمسیۆنى باڵاى بوژانەوەى قەڵات دەکەین و پشتیوانى کارەکانیانین، بە ئومێدى ئەوەى ئەو ئامانجە گەورەیەى هەمانە لە قەڵاى هەولێر بهێتە دى.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان هەمیشە جەخت لەسەر پێشوەچوونى کەرتى گەشتیارى و بوژانەوەى ئەو شوێنانە دەکات کە پێویستە، ئێمەش وەکو پارێزگاى هەولێر لە رێگەى کۆمسیۆنى باڵاى بوژانەوەى قەڵات بەرنامەى چڕ و پڕمان هەیە بۆ قەڵات کە یەکێکە لەو شوێنە مێژووییانەى لە هەرێمى کوردستاندا هەیە، لەرێگەى ئەو پلان و بەرنامانەى هەمانە بە پشتیوانى خوداى گەورە و هەماهەنگى هەموولایەک و بەرنامەکانى حکوومەت، دەمانەوێت لەچەند ساڵى داهاتوودا قەڵاى هەولێر ببێتە بەشێکى گرنگ لەهاتنى گەشتیار و میوان بۆ شارەکەمان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.