Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 12:27

مه‌سرور بارزانی گه‌یشته‌ توركیا و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان كۆ ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد كه‌ سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌‌ شاری ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ توركیا و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ كۆببێته‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ئه‌مڕۆ هه‌ینی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ شاری ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ توركیا.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ كۆ ده‌بێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی و ئه‌ردۆگان په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.