دوێنێ پێنجشەممە دابەشکردنی قەرەبووی زیانلێکەوتووانی هەردوو لافاوەکەی هەولێر دەستی پێ کرد و بڕیارە قەرەبووی 4 هەزار و 797 کەس بکرێت.
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: پڕۆسەی دابەشکردنی قەرەبووکردنەوەی خێزانە زیانلێکەوتووەکانی هەردوو لافاوی 12/17 و 1/13ی شاری هەولێر دەستی پێ کرد.
پارێزگاری هەولێر جەختیشی کردەوە کە لە ڕۆژانی داهاتووشدا پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت و 4 هەزار و 797 کەس هاوکاری دەکرێن.
ئاماژەی بەوەش داوە کە 3 هەزار و 183 خێزان و ماڵ، هەزار و 189 ئۆتۆمبێل و 408 خانوو لەگەڵ 350 دووکان زیانیان بەرکەوتوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.