کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی شەممەی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی بڵاوکردووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی شەممەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:
کەشوهەوای پێشبینیکراوی پارێزگای هەولێر:-
ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرایى با لەنێوان (10- 15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین (8 - 10) کیلۆمەتر دەبێت و نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 9 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 25 پلەى سیلیزى دەبێت.
کەشوهەوای پێشبینیکراوی پارێزگای سلێمانی:-
ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایى با/ لە نێوان (10- 15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین/ (8 - 10) کیلۆمەتر دەبێت و نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 12 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 24 پلەى سیلیزى دەبێت.
کەشوهەوای پێشبینیکراوی پارێزگای دهۆک:-
ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، خێراى با/لە نێوان (5-10 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین/ (9 - 10) کیلۆمەتر دەبێت و نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 10 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 25 پلەى سیلیزى دەبێت.
کەشوهەوای پێشبینیکراوی پارێزگای هەڵەبجە:-
ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرایى با/ لە نێوان (10- 20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین/ (8 - 10) کیلۆمەتر دەبێت و نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 12 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 24 پلەى سیلیزى دەبێت.
کەشوهەوای پێشبینیکراوی پارێزگای کەرکووک:-
ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێراى با/لە نێوان (10 — 15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین/ (8 - 10) کیلۆمەتر دەبێت و نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 13 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 27 پلەى سیلیزى دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.