Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 10:46

بومەلەرزەیەك سلێمانی و دەوروبەری هەژاند

کوردستان TV
100%


كاتژمێر 6:20 ى به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16 ى 4  ى 2022، زەمین لەرزەیەک بە دووری 19 کیلۆمەتر لەسەنتەری شاری سلێمانی ڕوویدا.
 بەپێی زانیارییەکان، زەمینلەرزەکە لە قوڵایی 11 کیلۆمەتر و بە دووری 19 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری سلێمانی روویداوە، گوڕەکەشی 2.9 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بومەلەرزەکە دەربەندیخان ، رانیە، چەمچەماڵ ، دوکان و کەلار و پێنجوێنیشی گرتوەتەوە .
هه‌روه‌ها هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئەو بومەلەرزەیەی كه‌سنوری  سلێمانی و  ده‌وروبه‌ری گرتووه‌ته‌وه‌ گوڕەکەی کەم بووە و بێ زیان بووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.