Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 07:03

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامە پیرۆزبایی لە کریستیانەکان دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکان دەکات.

سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە و وێڕای پیرۆزبایی نووسیویەتی "هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی قووڵتربوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان و  برایەتی و تەبایی و سەقامگیری و ڕیشەكێشبوونی هزری تیرۆر و توندڕۆیی.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.

هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی قووڵتربوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان و  برایەتی و تەبایی و سەقامگیری و ڕیشەكێشبوونی هزری تیرۆر و توندڕۆیی. هەروەها خوشك و برا كریستیانەكان و سەرجەم پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی تر لە عێراق و ناوچەكە بە ئاشتی و ئازادی لەگەڵ یەكتردا بژیین.

جەژنتان پیرۆز بێ و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم

مەسعود بارزانی

16ـی نیسانی 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.