Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 07:01

نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ خوشک و برايانى مه‌سيحى ده‌كات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەتی حەزرەتی مەسیح پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکان دەکات.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی "له‌م بۆنه‌يه‌دا جه‌خت له‌ پاراستنى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان و عيراقدا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ مێژووى هاوبه‌ش پێكه‌وه‌مان‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌."

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:-

هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قيامه‌تى حه‌زره‌تى مه‌سيح (سڵاوى خواى لێبێت)‌ به‌ گه‌رمى و له‌ دڵه‌وه‌ له‌ ته‌واوى خوشك و برايانى مه‌سيحى له‌ كوردستان، عيراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆيدا خۆشى و ئاسووده‌يى بهێنێت، سه‌قامگيرى و ئاشتى باڵ به‌سه‌ر مرۆڤايه‌تيدا بكێشێت و هه‌مووان جه‌ژن و پشوويه‌كى ئارام به‌سه‌ر به‌رن.

له‌م بۆنه‌يه‌دا جه‌خت له‌ پاراستنى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان و عيراقدا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ مێژووى هاوبه‌ش پێكه‌وه‌مان‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌. به‌ ڕێزه‌وه‌ له‌ ئاماده‌يى و ڕۆڵ و پێگه‌ى خوشک و برايانى مه‌سيحيمان ده‌ڕوانين كه‌ وه‌ك پێكهاته‌يه‌كى دێرين و ڕه‌سه‌نى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان و عيراق به‌ درێژاييى مێژوو به‌شدارييه‌كى كارايان له‌ بنياتنان و پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنى وڵاتدا هه‌يه.

هيوادارين جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوومان له‌ دۆخێكى باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه‌ و هه‌موومان به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه‌، ده‌ست له‌ناو ده‌ست، ته‌با و يه‌كڕيز، به‌ به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش، پێكه‌وه‌ له‌پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان كار بكه‌ين و به‌ هيوا و ئومێده‌وه‌ له‌ داهاتوو بڕوانين.

جه‌ژنى قيامه‌ت‌ له‌ هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێک به‌ خۆشى.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/4/16

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.