Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 07:01

سەرۆکی حکوومەت بەبۆنەی جەژنی قیامە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە ( قیامە) پەیامی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەدا نووسیویەتی "لەم بۆنەیەدا پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە قووڵکردنەوەی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و لێبووردەیی و ئازادی ئایینی لە هه‌رێمی كوردستان دووپات دەکەینەوە‌."

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-

بەبۆنەی هاتنی جەژنی هەستانەوە (قیامە)، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خۆشی و  تەبایی زیاتر لە نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان و عیراق. 

لەم بۆنەیەدا پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە قووڵکردنەوەی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و لێبووردەیی و ئازادی ئایینی لە هه‌رێمی كوردستان دووپات دەکەینەوە‌.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی و ئارامیدا بن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.