له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژەڤـی کـوردسـتان د. بـێـوار خـنێسـی ـ راوێـژکـاری سەرۆکی حکـوومەتی هـەرێم بۆ کاروباری وزە سه‌باره‌ت به سـیاسـەتی هـەرێمی کـوردستان لە بـواری وزە رایگه‌یاند : بابه‌تی نه‌وت و گاز بابه‌تیكی ستراتیژییه له سه‌ر ئاستی عێراق ، ده‌بووایه زۆر به شێوه‌یه‌كی رێك رێكخستی بوایه، به‌ڵام حكوومه‌تی به‌غدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌میشه كۆسپ و ته‌گه‌ره بده‌نه به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان، خۆی ده‌بووایه پشتیوانی ئێمه بن نه‌ک به‌مشێوه‌یه یاری به ده‌ستوور بكه‌ن. بڕیاری دادگە، بڕیارێكی دادپه‌روه‌رانه به‌بوو، ئه‌وه‌ی بینیشمان وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت 80%ی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی هه‌رێم یاساییه و كێشه‌ی نییه.
پێویسته پرۆسه‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و گاز به‌رده‌وام بێت ، ئه‌و كه‌رته رێكبخه‌ین ، بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق .
پێویسته ئه‌و راستییه بزاندرێت كه ناردنی گازی سروشتی هیچ په‌یوه‌ندی به ئێران و روسیا و هیچ وڵاتێكی دیكه، ته‌نها ئه‌وه‌یه ئێمه بازاڕێك بۆ ئه‌و گازه سروشتییه‌ی هه‌رێم دروست بكه‌ین و ئابووری هه‌رێم به‌ره‌و باشتر ببه‌ین.
كه‌رتی نه‌وت له عێراق، گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆری تێدایه ، پێویستی یاسایه‌كی نوێی نه‌وت و گاز بێته كایه‌وه كه هاوچه‌رخ بێت و گونجاو بێت له‌مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتانی جیهان.
كێشه‌ی نه‌وت و گازی نێوان هه‌رێم و عێراق ته‌نها ئیراده‌یه‌كی باش و ئیداره‌یه‌كی باشی ده‌وێ و به پێی ده‌ستوور مامه‌له‌ی له گه‌ڵ بكرێت.
لای خۆیه‌وه د. ساڵـح عومـەر ـ مـامۆسـتای زانکـۆ رایگه‌یاند: پرسی نه‌وت و گاز زۆر گرنگه، بۆیه پێویستیمان به دبلۆماسیه‌تی زۆر باش هه‌یه به تایبه‌تی له گه‌ڵ توركیا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان، بۆ ئه‌وه‌ی رێره‌وی هه‌نارده ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت مسۆگه‌ر بكه‌ین، هه‌وڵه‌كانیش هه‌وڵی ده‌ستوورین.
بڕیاری دادگەی فیدرالی زۆرجار بڕیاری میزاجی ده‌دات كه په‌یوه‌ندی به بارودۆخی سیاسییه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی فشار له سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی واز له داوا ره‌واكانی خۆی بهێنێت له رووی بابه‌تی سه‌رۆك كۆمار و هاوپه‌یمانیه‌تی له گه‌ڵ سه‌درییه‌كان .
هه‌رێمی كوردستان به‌ر له ناردنی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، عێراق بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی راگرت.
سیاسه‌تی ئابووری هه‌رێم پێش شه‌ری روسیا و ئۆكراینا نه‌خشه‌ی بۆ كیشرا بوو كه گازی سروشتی وه‌به‌ربێنیت و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكات
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه‌ی نه‌وت و گاز راده‌ستی به‌غدا بكرێت، ئه‌وا له پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌م ده‌كاته‌وه.
له یاسای بودجه‌ی عێراق هاتووه كه هه‌رێمی كوردستان بۆی هه‌یه نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات، كه‌چی ئێستا په‌شیمان بۆته‌وه و كۆسپ بۆ هه‌رێم دروست ده‌كات، با به‌غدا وه‌ڵامی ته‌واوی ئه‌و كۆمپانیایانه بداته‌وه كه كار له بواری نه‌وت ده‌كه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.