سعوودیە بڕیارێكی نوێی لەبارەی ئەنجامدانی عەمرەی ئافرەتان راگەیاند.
هیشام بن سەعید، گوتەبێژی وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە، لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی سەبەق
رایگەیاند :پێشتر بۆ ئەوەی ئافرەتێكی خوار تەمەن 45 ساڵ بتوانێت عومرە ئەنجام بدات، پێویست بوو كەسێكی نزیكی خۆی لەوانەیە (باوك، خەزوور،كوڕ،برا، مام و خاڵ)ی هاوەڵی بكات
گوتەبێژی وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە ئاشكرای كرد كە ئیتر ئەو مەرجە هەڵگیراوە و ئافرەتان بێ ئەوەی كەسێكی نزیكی خۆیان لەگەڵدابێت، دەتوانن ڤیزە وەربگرن و عومرە ئەنجام بدەن.
وەزارەتی حەجی سعوودیە: ئافرەتان بێ ئەوەی كەسێكی نزیكی خۆیان لەگەڵدابێت دەتوانن عومرە ئەنجام بدەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.