Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 05:32

پرۆژەی ئاوی ڕانیە-حاجیاوا-چوارقوڕنە بە گوژمەی 29 ملیۆن و 721 هەزار و  307 دۆلار جێبەجێ‌ دەكرێت

توانای بەرهەمهێنانی 3000 مەتر سێجا ئاوی لە كاتژمێرێكدا هەیە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند: بەمەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكانی ئاو لە سنووری ڕاپەڕین، پرۆژەی ستراتیژی ئاوی ڕانیە، حاجیاوا، چوارقوڕنە بە گوژمەی 29،721،307 دۆلار تەواو دەكرێت.
 وەزارەتی شارەوانی  ئاماژەی بەمەشداوە كە پرۆژەكە بە تایبەتمەندی عێراقی و ستانداردی جیهانی، ئاوی زێی بچووك دەگوازێتەوە بۆ وێستگەی پاڵاوتنی پرۆژەكە و توانای بەرهەمهێنانی 3000 مەتر سێجا ئاوی لە كاتژمێرێكدا هەیە، هەتا ئێستا 69%ی كارەكانی جێبەجێكراوە و بە تەواوبوونی ئاوی پێویست بۆ ئەو سنوورە فراوانە دابین و كێشەی كەمئاوی چارەسەر دەكات.
 پرۆژەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین سەرپەرشتی دەكرێت، گوژمەی پرۆژەكەش بڕیتییە لە 29،721،307 دۆلار و لەلایەن كۆمپانیایەكی جێبەجێكارەوە جێبەجێ‌ دەكرێت، تا ئێستاش 69%ی كارەكانی تەواو كراون، بەڵام ئێستا پێداچوونەوە بە كارەكانی پرۆژەكە كراوە و ڕەزامەندی بۆ تەرخانكردن و خەرجكردنی گوژمەی پێویست دراوە و كۆمپانیای جێبەجێكاریش لەگەڵ لیژنەی سەرپەرشتیاریی پرۆژەكە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ ئامادەكاری بۆ جێبەجێكردنی ئەو بِرگانەی لە پرۆژەكەدا ماونەتەوە دەكەن، بۆ ئەوەی لە نزیكترین كاتدا ئاوی خواردنەوە بگەیەنێتە ڕانیە و حاجیاوا و چوارقوڕنە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.