سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 2022.4.17، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەڕێورەسمێكدا، لەچوارچێوەی گەیاندنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی پارێزگای هەولێر، بەگوژمەی (1,049,367,000) ملیارێك و چل و نۆ ملیۆن و سێ سەد و شەست و حەفت هەزار دینار، لە سنووری قەزایی پیرمام، لەسەر بودجەی تەمویلی تایبەتی وەزارەتی شارەوانی بۆ ساڵی 2021، بەچاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانیەكانی هەولێر، بەردی بناغەی پرۆژەی (دروستكردنی ئاوەڕۆیی لوولەیی ناو بازاڕی كۆڕێ و قیرتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی كۆڕێ و قیڕتاوكردنی شەقامە ناوخۆیەكانی بەستۆڕە و قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لەگەڕەكی عومەرە سۆر 2) دانا، كە لەلایەن كۆمپانیایی (سەرمایە) جێبەجێدەكرێت و ماوەی تەواوكردنی پڕۆژەكەش (200) ڕۆژە.
لەڕێو رەسمەكەداپارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: ئەنجامدانی ئەم پڕۆژانە لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزاریانەی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ ئەو شوێنانەی كە پێویست دەكات پڕۆژەیان لێ ئەنجامبدرێت، لەساڵی ڕابردووشدا لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر ژمارەیەك پڕۆژەی دیكەمان لەو ناوچانە ئەنجامداوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە بەهۆی وەستانی چەندین ساڵ وەستانی پڕۆژەكان هێشتا پێویست دەكات پڕۆژەی دیكە لەو ناوچانە ئەنجامبدرێن، ئێستا كە بە ئیمكانیەتێكی دیاریكراو پڕۆژەكان دەستیان پێكردۆتەوە ئەگەر بەراوردی بكەین لەگەڵ پێویستیەكانی ئەو ناوچانە لە 25%ی خزمەتگوزارییەكانە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە لە پلان و بەرنامەكانی پارێزگا، بۆ ئەمساڵ 2022 ئامادەكاری و پلانێكی باشمان داڕشتووە بۆ ئەنجامدانی ژمارەیەكی زۆر پڕۆژەی تری خزمەتگوزاری.
پارێزگاری هەولێر گوتیشی: مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، هەمیشە تەئكید لەسەر ئەوە دەكاتەوە لەگەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان نابێت جیاوازی لەنێوان ناو شار و دەرەوەی شار بكرێت، بەڵكو دەبێت بە شێوەیەكی یەكسان دەستی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری بگاتە سەرجەم ناوچەكان بەبێ جیاوازی، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی كە كەمترین دەستی خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە.
بەگوژمەی زیاتر لە ملیارێك دینار بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەك لەسنووری قەزای پیرمام دانرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.