Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 03:58

كازمی جەژنی قیامە لە مەسیحییەكان پیرۆز دەكات

کوردستان TV
100%

مستەفا كازمی ،سەرۆكوەزیرانی عێراق، جەژنی هەستانەوە (قیامەت)ی لە مەسیحییەكان پیرۆز كرد و راگەیاند كە ئومێد دەكەن ئەم جەژنە، ببێتە سەرچاوەی هێز و ئیلهام بۆ دۆڵی دوو رووبار.
مستەفا كازمی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێكی بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە بڵاو كردەوە و تیایدا نووسیوویەتی "جەژنی قیامەت لە هەموو مەسیحییەكانی عێراق بەتایبەتی و جیهان بەگشتی پیرۆز بێت".
سەرۆكوەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە "بەهیوای ئەوەی ئەم جەژنە ببێتە سەرچاوەی هێز و ئیلهام بۆ دۆڵی دوو رووبار، با هەموومان پێكەوە لەژێر سایەی عێراقدا و لەژێر ناوی لێبوردەیی، خۆشەویستی، ئاشتەوایی و پێشكەوتندا بمێنینەوە".
جەژنی هەستانەوە (قیامەت) گەورەترین و گرنگترین جەژنی مەسحییەكانە كە تیایدا مەسیحییەكان یادی هەستانەوەی مەسیح دەكەن لەنێو مردووان دوای لەسێدارەدانی.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.