Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 03:59

سەدان خێزانی داعش لە كەمپی هۆلەوە دەگەڕێنرێنەوە عێراق

کوردستان TV
100%

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە قۆناخێکی دیکەی گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەکان، 450 خێزانی داعش لە كەمپی هۆلەوە بۆ عێراق گەڕێنرانەوە و دوای ر‌اهێنانی پرۆسەی دوبارە تێکەڵکردنەوەیان بە کۆمەڵگە، دەگوازرێنەوە بۆ ناوچەكانی نیشتەجێبوونی خۆیان.

 عەلی عەباس بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سەنتەری جدعە بۆ ئاساییكردنەوەی باری دەروونی، بەرنامەی ئاساییكردنەوەی بۆ ئاوارەكانی كەمپی هۆل تەرخانكردووە بۆ تێكەڵبوونەوەیان بۆ ناو كۆمەڵگە، ئەویش لە رێگەی زنجیرەیەک ڕێوشوێنەوە كە لەلایەن وەزارەت و رێكخراوە هاوبەشەكانەوە گیراونەتەبەر.

 ئەوەشی خستەڕوو کە 450 خێزان گواستراونەتەوە، تا ئێستاش 170 خێزان ر‌اهێنانی پرۆسەی دووبارە تێکەڵکردنەوەیان بە کۆمەڵگە بینیوە و گواستراونەتەوە بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونیان لەوانەش 120 خێزان بۆ پارێزگای ئەنبار گەڕێنراونەتەوە.

پێشتر وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاندبوو، تا ئێستا 20 هەزار منداڵی ئاوارەی عێراقی لەناو کەمپی هۆلدا ماونەتەوە، ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە و پێویستە بگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق تا لەلایەن داعشەوە بەکار نەهێنرێن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.