Erbil 38°C سێشەممە 01 تەمووز 10:02

له‌ لالیگادا ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئیسپانیۆل تۆماركرد

کوردستان TV
100%


 لەگەری سی و دووی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لەسەر یاریگا و لەبەردەم هاندەرانی بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێك سەركەوتنی بەسەر یانەی ئیسپانیۆل تۆماركرد.
 لەگێمی یەكەم یاریزانانی هەردوو تیپ چەند هێرشێكیان بردە سەر گۆڵی یەكتر، بەڵام ئەم گێمە بەبێ گۆڵ تەواو بوو، لەگێمی دووەم و لەخولەكی پەنجاو دوو یانیك كاراسكۆ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید تۆماركرد.
 لەخولەكی حەفتاو یەك یاریزانی ئەتلەتیكۆ مەدرید كۆندۆگبا بەكارتی سوور كرایەوە دەرەوە، لەبەرامبەردا یاریزانانی ئیسپانیۆل بەسوود وەرگرتن لەكەمی ژمارەی یاریزانان لەخولەكی حەفتاو چوار لەرێی یاریزان راول دی تۆماس گۆلی بەرامبەر بوونەوەیان تۆماركردەوە، یاریەكە بەرەو كۆتایی بوو، لەخولەكی كۆتایی میواندار لێدانی سزای بەدەستهێنا، یانیك كاراسكۆ سەركەوتوو بوو لەجێبەجێكردنی لێدانەكەو گۆڵی دووەم و بردنەوەی تۆماركرد.
 بەم جۆرە ئەتلەتیكۆ مەدرید بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێك براوەی یاریەكە بوو.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.