Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 02:09

شارەوانی هەڵمەتی چاككردنەوەی شەقامەكانی سلێمانی دەست پێ كرد

کوردستان TV
100%


نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان پرۆسەیەكی بەردەوامی سەرجەم دامودەزگەكانی شارەوانییە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی شەقامەكان تێك نەچن و گرفتی هاتوچۆش دروست نەبێت، وەكچۆن بایەخ بە دروستكردنی شەقامی نوێ دەدرێت، بە هەمان شێوە، پرۆسەی چاككردنەوە لەلایەن تیمەكانی شارەوانی بەڕێوە دەچێت.
لەم چوارچێوەیەدا تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شارەكە، لە شەقامی سەرەكی سلێمانی-عەربەت دەستیان كرد بە هەڵمەتێكی فراوانی چاككردنەوەی شەقامە ناوخۆیی و سەرەكییەكان و پرۆسەكەش لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوامی دەبێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە لە سەرەتای ئەمساڵەوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر داهاتی شارەوانی و ئاو، زیاتر لە سێ ملیار دیناری بۆ پرۆژە هەمەجۆرەكانی سلێمانی خەرج كردووە، كە نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان، یەكێكە لە پرۆژەكان.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.