Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 00:25

لەبارەى نوێکردنەوەى ساڵانە و مۆڵەتى شۆفێرى بڕیاری نوێ ده‌ركرا

کوردستان TV
100%


وەزارەتى ناوخۆ له‌باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ و مۆڵه‌تی شۆفێری بڕیاری نوێی ده‌ركرد.
بەپێى بڕیارێکى وەزارەتى ناوخۆى  حكوومه‌تی هەرێمى کوردستان،  لەومەودوا هەر كەسێك بیەوێت ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكەی نوێ‌ بكاتەوە ، پێویستە كەسەكە (واتە ئەو كەسەی ساڵانەكەی بەناوەوەیە) ئامادەبێت ‌و ڕێكارەكانی نوێكردنەوەی ساڵانەكە ئەنجام بدات.
وەزارەتى ناوخۆ راشیگه‌یاندووه‌، لەحاڵەتى ئامادەنەبوونى ئەو کەسەى ساڵانەکەى بەناوەوەیە، پێویستە كەسێكی رێگەپێدراو لە ڕێگەی یاساوە واتە ( وەكالەت)ی پێبێت دەتوانێت ساڵانەكە نوێ‌ بكاتەوە.
سەبارەت بە نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێریش راگه‌یاندراوه‌، پێویستە خاوەن مۆڵەتەكە خۆی ئامادەبێت‌ و كارەكانی نوێكردنەوەی مۆڵەتەكە ئەنجام بدات‌ و هیچ كەسێكی دیكە ناتوانێت مۆڵەتی شۆفێری كەسێكی دیكە نوێ بكاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.