د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له به‌رپرسی یۆنامی له هه‌رێمی كوردستان كرد.
ئەمڕۆ، دووشەممە 18/4/2022 د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی لە ریكاردۆ رۆدریگێز، به‌رپرسی یۆنامی له هه‌رێمی كوردستان، کرد و دەربارەی دوایین پێشهات و ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆیان کرد.
لە دیدارەکەدا د. هێمن هه‌ورامی به گرنگییه‌وه باسی له بەڕێوەبردنی هه‌ڵبژاردن کرد بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بە گوێرەی وادە یاساییە دیاریکراوەکان، هاوكات داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد هاوكار و پشتیوان و چاودێریی پرۆسەی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و سه‌ركه‌وتوو بن.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد هاوكار بن بۆ ئامادەکردنی تۆماری دەنگدەران بە باشترین شێوە و هەماهەنگی هەبێت لە نێوان هەردوو کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ وەرگرتنی تۆماری بایۆمەتریی عێراق لە کاتی هەمواری یاسای هەڵبژاردندا، تاکوو بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان سوود لە تۆماری بایۆمەتریی کۆمسیۆنی سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەربگرێت.
سه‌باره‌ت به گفتوگۆی نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی کوردستان لەسەر یاسای هەڵبژاردن، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان گوتی: لێکتێگەیشتن لە نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه و فراكسیۆنه‌كانیش هاوڕان به‌بێ رێكکه‌وتن و گه‌یشتنه خاڵی هاوبه‌ش له یاسای هه‌ڵبژاردن، پاش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م نه‌خرێته ده‌نگدان تاوه‌كوو هه‌موو لایه‌ك بگه‌نه خاڵی هاوبه‌ش و سازان و جیاوازییه‌كانیان كه‌متر بكرێته‌وه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، د. هێمن هه‌ورامی جه‌ختی كردەوه كه ده‌بێت ماف و نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌كان پارێزراو بێت و فراكسیۆنه‌كانیان و دامه‌رزاوه‌ی حزبی و سیاسی و ئایینی و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تییە ئه‌كادیمیه‌كانیان خۆیان بڕیار بده‌ن كه شێوه‌ی نوێنه‌رایه‌تییان چۆن بێت و نابێت هیچ لایه‌ك ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ریاندا زاڵ بكات.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به ڕۆڵی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد و رایگه‌یاند: گرنگه كه له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ كاره‌كانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق نوێ بكرێته‌وه، تاوه‌كوو هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان و لەگەڵ ناوەند و رێکخراوە جیهانییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردن هەماهەنگی بکەن بۆ چاودێری و هاوکاریکردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.