ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا له سنووری شارۆچكه‌ی شه‌نگال شه‌ڕ له‌نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی په‌كه‌كه ڕوویداوه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (كوردستان تیڤی) بریندار له‌هه‌ردوولا هه‌یه.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له سنووری شارۆچكه‌ی شه‌نگال شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی په‌كه‌كه ڕوویداوه.
ڕاشیگه‌یاند: سوپای عێراق به‌نیازبوونه له شاره‌دێی سنوونێ بازگه‌یه‌كی سه‌ربازی دابنێن، به‌ڵام چه‌كدارانی په‌كه‌كه ڕێگرییان لێ كردوون و به‌هۆیه‌وه به‌چه‌كی سووك و قورس ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییانه بوونه‌ته‌وه كه له هه‌وڵی دانانی بازگه‌كه‌دا بوونه.
په‌یامنێرمان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تا ئێستا به دروستی ئاستی زیانه‌كان نه‌زانراون، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بریندار له هه‌ردوولایه‌نی سوپای عێراق و چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌یه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا پشێوی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازییه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه و به‌هۆیه‌وه ناسه‌قامگیری له شاره‌دێی سنوونێ دروستبووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه تا ئێستا به دروستی زیانه گیانی و ماددییه‌كان نه‌زانراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.