له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی (رۆژەڤـی کـوردسـتان) سه‌باره‌ت به پرسی په‌كه‌كه وه‌ك هـۆکاری نائـارامی و هەڕەشـە بۆ سـەر هەرێـم، چیا حەمید شەریف ـ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پ.د.ک رایگه‌یاند كه په‌كه‌كه جگه له دژایه‌تی، هیچ ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی و سه‌ربازی له هه‌رێمی كوردستان نییه.
ڕاشیگه‌یاند: شه‌وی رابردوو توركیا ئۆپراسیۆنێكی ئه‌نجام دا بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان كه زیانی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه گه‌یاندووه، به‌رده‌وامیش حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌ی په‌كه‌كه و سوپای توركیا دوور بخاته‌وه، چونكه گۆره‌پانی شه‌ڕ ئێره نییه به‌ڵكو توركیایه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئێستا بارودۆخه‌كه زۆر هه‌ستیاره له ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، په‌كه‌كه هاوكاری هه‌موو ئه‌و كێشه و گرفتانه ده‌كات كه دووچاری هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه‌وه، واتا به‌شێكه له‌و پلانه‌ی كه دژایه‌تی كوردستان و هه‌رێم ده‌كرێت.
چیا حەمید شەریف گوتیشی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان دژی ئه‌و جووله‌ی په‌كه‌كه‌ن كه ده‌ستی توركیا ڕاده‌كێشێت بۆ ناو خاكی كوردستان، په‌كه‌كه بۆته سه‌رئێشه‌یه‌كی زۆر بۆ هه‌رێمی كوردستان. داواشی كرد كه ئه‌و شه‌ڕه له ناو خاكی هه‌رێم ببه‌نه ده‌ره‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كابینه‌ی نۆی حكوومه‌ت به پێی ئه‌و ستراتیژییه‌ته‌ی كه ڕایگه‌یاندووه، هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی باش له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و جیهان په‌ره پێ بدات، ده‌بینین سه‌رۆكی حكوومه‌ت چه‌ندین سه‌ردانی بۆ وڵاتانی كه‌نداو و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان و توركیاش ئه‌نجامداوه، ئه‌وه‌ش وه‌كو پڕه‌نسیپێك به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كی دبلۆماسی و ئابوورییه كه ئه‌مڕۆ ناحه‌زان ئه‌و سه‌ردانانه ده‌به‌ستنه‌وه به‌و شه‌ڕه‌ی نێوان په‌كه‌كه و توركیا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێم له هه‌وڵی فره‌چه‌شنی وزه و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی سامانی ئابووری دایه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه له بواری ئابووری مسۆگه‌ر بكات، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ وڵاتان له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه خۆی ده‌بینێته‌وه.
لای خۆشییه‌وه حـامید گـەوهـەری ـ نووسـەر و رۆژنامەنـووس هه‌ر له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی(رۆژەڤـی کـوردسـتان) ڕایگه‌یاند: ئۆپراسیۆنه‌كانی توركیا له ساڵی 1992 تا ئێستا به‌رده‌وامی هه‌یه، تا كۆتایی شه‌سته‌كان ئه‌گه‌ر توركیا سوودی له په‌كه‌كه‌ی كردووه له ناوه‌خۆی توركیا، ئه‌وا دوای ساڵی 1970 په‌كه‌كه‌یان بۆ سوودی خۆیان له ده‌ره‌وه به‌كار ده‌هێنن.
گوتیشی: سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و دوو سێ رۆژه‌ی ڕابردوو چۆته توركیا، ئه‌و شه‌ڕه‌ی توركیا و په‌كه‌كه هی ئه‌مڕۆ و دوێنێ نییه، به‌ڵكو شه‌ڕێكی چه‌ندین ساڵه‌یه، بۆیه هیچ په‌یوه‌ندی به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا كه توركیا ده‌روازه‌یه‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستانه به ڕووی جیهان، هه‌وڵه‌كانی دوژمنان بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌روازه‌یه بپچڕێنن بۆ ئه‌وه‌ی زیانێكی گه‌وره به‌ر هه‌رێم بكه‌وێت.
گوتیشی: هه‌موو سه‌ردانه دبلۆماسییه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یاساییه و هیچ گرفتێكی تێدا نییه.
حـامید گـەوهـەری هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت ماڵی خه‌ڵك بكاته سه‌نگه‌ر و مین له به‌رده‌م پێشمه‌رگه دابنێت.
گوتیشی كه په‌كه‌كه له شه‌نگال و مه‌خموور چ ده‌كات، په‌كه‌كه ته‌نیا مه‌ئموورێكه له هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵی تێكدانی هه‌رێم ده‌دات.
ئه‌و نووسـەر و رۆژنامەنـووسه ڕاشیگه‌یاند: له كوردستان جاش چۆن ده‌ستكه‌وتی ده‌بێت، ده‌ستكه‌وتی په‌كه‌كه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان نییه، په‌كه‌كه به ته‌وافوق له كوردستانه، ئه‌وان ئه‌ندامانی خۆیان تیرۆر ده‌كه‌ن و پیاوی توركیان و پێویستیان به ده‌ستكه‌وت نییه.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ڕوونی كرده‌وه كه په‌كه‌كه و توركیا زۆر به باشی سیاسه‌تی سه‌رۆك بارزانیان خوێندۆته‌وه به‌وه‌ی كه شه‌ڕی براكوژی ناكرێت و ته‌واو بووه، به‌شێوه‌یه‌كی تر په‌كه‌كه شه‌ڕ به هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه هیچ وه‌ڵامێك نادرێته‌وه.
ئاماده‌كردنی: سوهێل تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.