Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 22:29

تەرمی گەنجێك گەیەندرایە نەخۆشخانەی قەڵادزێ

ئاسەواری فیشەكی تاپڕ بەسەر لاشەیەوە هەیە
کوردستان TV
100%

تەرمی گەنجێك گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ كە ئاسەواری فیشەكی تاپڕ بەسەر لاشەیەوە هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند: تەرمێك بەناوی ( هـ . م ) لەدایك بووی ساڵی 1999، ڕەگەزی نێر، پیشەی كاسب، دانیشتووی گوندی (ماخۆبزنان) سەر بە ناحیەی سەنگەسەر، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ كە ئاسەواری فیشەكی تاپڕ بەسەر لاشەیەوە هەیە.
پۆلیسی ڕاپەڕین راشیگەیاندووە كە بە وتەی كەسوكاری ،كوڕەكەیان نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە.
 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین دەشڵێت: پاش ئاگاداركردنەوەیان دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر و بنكەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەكە كە لە نزیك گوندەكە بووە، دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە ڕێكخراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.