Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 02:17

عێراق رووبەڕووی شەپۆلێكی نوێی خۆڵبارین دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

كەشناسی عێراق رایدەگەێنێت ،ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلێكی خۆڵبارین ناوچە جیاجیاكانی عێراق دەگرێتەوە .
موحسین هاشم، بەڕێوەبەری دەستەی گشتی كەش و هەوا و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاندووە كە چاوەڕی دەكرێت لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممەوە هەتا رۆژی چوارشەممە خۆڵبارین لە عێراق دەست پێبكاتەوە.
هەروەها كەشناسی عێراق پێشبینی كردووە لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممەوە پلەكانی بەرزببنەوە.
هاوكات دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق  ئاماژەی بەمەشداوە كە كاریگەری خۆڵبارینەكە تا رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت و دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە كەشەكە ئاسایی دەبێتەوە.

هەروەها بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینی كردووە كە لە پارێزگای هەولێر ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزیكی سووك و كەمێك خێرایی با لەهەندێ كاتدا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.