بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایدەگەێنێت، یەكێك لەو كارانەی زیان بەئاوی ژێر زەوی دەگەیەنێت بیر هەڵكەندنە ، خۆشبەختانە بەهۆی ئەرك و ماندوو بوون و شەونخونی ئەفسەرو كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەرجەم بەش و بنكەكانمان توانراوە ڕێگریەكی زۆر باش لەو دیاردەیە بكرێت و سەرپێچیكارانەش ڕووبەڕوی یاسا بكرێنەوە .
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی (پێنجوێن ) بۆ دەشتی برایم ئاوا توانیان (2) هاووڵاتی دەست گیربكەن كە سەرقاڵی بیرهەڵكەندن بوون هاوكات توانرا دەست بەسەر (2) ئامێری بیرهەڵكەنداندا بگیرێت .
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەمەش كردووە كە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ دەستگیركراوەكان كرایەوە و ڕووبەڕووی یاساكــراونەتەوە.
لە سنووری پێنجوێن دوو هاووڵاتی دەستگیركران كە سەرقاڵی بیرهەڵكەندن بوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.