بەڕێوەبەری قوتابخانەی کاوەی ئاسنگەری کوڕان دوو ملیۆن و 500 هەزاردیناری زیادە بۆ بانک دەگەڕێنێتەوە.
مامۆستا ئەحمەد حسامەدین، بەڕێوەبەری قوتابخانەی کاوەی ئاسنگەری کوڕان لەقەزای مەخمور لەکاتی وەرگرتنی مووچەی مامۆستایان لە بانکێک دوو ملیۆن و 500 هەزار دیناری زیادە هاتبووە سەر مووچەی مامۆستایانی قۆتابخانەکەی.دوای ژماردنی پارەکە ئەو زیادەیە بۆ بانگ دەگەڕێنێتەوە.
مامۆستا ئەحمەد حسامەدین لەلێدوانێکیدا بۆ کوردستان تیڤی گوتی: داوا لەهەموو بەڕێوەبەرو مامۆستایان دەکەم لەکاتی وەرگرتنی پارەی زیادەی مووچە پارەکە بۆ بانک بگەرێننەوە،چونکە ئەگەر پارەکەکەم بکات ئەوا دەبێ فەرمانبەری بانک باجەکەی بداتەوە.
هەواڵ و فۆتۆ / کارزان کاکل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.