مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کواسی کوارتینگ وەزیری کاروباری وزە و بازرگانی بەریتانیا کۆبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە لە چوارچێوەی سەردانەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەریتانیا لەگەڵ کواسی کوارتینگ وەزیری کاروباری وزە و بازرگانی بەریتانیا کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە بە تایبەتی لە بواری وزە و بازرگانی کرد و جەختیان لە گرنگیی چاکسازیکردن لە سیستمی بانکی هەرێمی کوردستان و بەرەوپێشبردنی کەرتی وزە و سوودوەرگرتن لە توانا و شارەزایی کۆمپانیا بەریتانییەکان لە بواری کەرتی بانکی و وزە بەتایبەتی وزەی پاک و خاوێن و سنووردانان بۆ پیسبوونی هەوا کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.