پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌م مژده‌یه‌كی خۆشی به شاری كۆیه ڕاگه‌یاند ئه‌ویش قیرتاوكردنی جووتسایدی سه‌ره‌كی ئه‌و شاره بوو له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لەسەر فەرمانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێم، زیاتر لە 6 ملیار دینار تەرخان کرا بۆ قیڕتاوکردنى جووتسایدى فیدراڵ لە شاری کۆیە.
ڕاشیگه‌یاند: لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندیی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی (6,300,000,000) شەش ملیار و سێ سەد ملیۆن دینار بۆ تەواوکردن و قیڕتاوکردنى شەقامى جووتسایدى فیدراڵ لە ناوەندى قەزایی کۆیە.
ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە ئێستادا ڕێکارەکانى دەستپێکردنى پڕۆژەکە دەستى پێ کردووە و لە نزیکترین کاتدا پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.