ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش له سێ قۆڵه‌وه هێرشیان بۆ سه‌ر سوپای عێراق له شارۆچكه‌ی قه‌ره‌ته‌په له سنووری پارێزگای دیاله ئه‌نجامداوه و به‌هۆیه‌وه كوژراو و بریندار هه‌یه.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و و كه‌مێك پێش ئێستا چه‌كدارانی داعش له شارۆچكه‌ی قه‌ره‌ته‌په له سنووری پارێزگای دیاله له سێ قۆڵه‌وه هێرشیان كردۆته سه‌ر سوپای عێراق.
ڕاشیگه‌یاند: له قۆڵی یه‌كه‌میان له گوندی كه‌شكه‌وڵی له سنووری شارۆچكه‌ی قه‌ره‌ته‌په چه‌كدارانی داعش توانیویانه هێرش بكه‌نه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سوپای عێراق و به‌هۆیه‌وه 3 ئه‌ندامی سوپا كوژراون و 5 تریش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هێرشی دووه‌می چه‌كدارانی داعش له گوندی په‌روێز بووه، به‌ڵام سوپای عێراق له‌م هێرشه‌دا هیچ زیانێكی نه‌بووه.
په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هێرشی سێیه‌م له گوندی كوباشی سه‌ر به شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا بووه، به‌ڵام سوپای عێراق له ڕێگه‌ی كامێرای چاودێری حه‌ڕاڕییه‌وه چه‌كداره داعشه‌كانیان بینیوه و لێیان هاتوونه‌ته ده‌ست، له‌م هێرشه‌شدا له ڕیزی سوپای عێراق هیچ زیانێك نه‌بووه.
چه‌كدارانی داعش له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا له سنووری پارێزگای دیاله جموجۆڵه‌كانیان زیادی كردووه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مجاره بتوانن له سێ قۆڵه‌وه هێرش بۆ سه‌ر سوپای عێراق ببه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.