هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئێستای عێراق له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تویته‌ر بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی:
سەرکردەکانی عێراق گلەیی لە پەکخستنی پرۆسەی سیاسی و پێشێلکردنی بنەماکانی دەستووری دەکەن، بەڵام هەموویان لەبیریان چووە یان لەبیر خۆیان بردووەتەوە، کە هۆکاری هەموو ئەوانەی تاوەکوو ئێستا روودەدەن، سەرۆک کۆماری کات بەسەرچوو لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەن، کە رۆڵێکی کارایان بۆ پەکخستنی پرۆسەکە گێڕاوە، بەوەی کاریگەری نەرێنیان کردووەتە سەر دەسەڵاتی دادوەری و وەک چەکێک لە دژی رکابەرەکانیان بەکاریان هێناوە.
هۆشیار زێباری: دەسەڵاتی دادوەری وەک چەکێک بەکارهێنراوە بۆ پەکخستنی پرۆسەی سیاسیی و یاسایی لە عێراق
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.