ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20-4-2022 له یادی ساڵوه‌گه‌ری ، كۆچی دوایكردنی هونه‌رمه‌ندی گۆرانبیژ جه‌عفه‌ر حه‌سه‌ن، برای هونه‌رمه‌ند ناسر حه‌سه‌ن رێوره‌سمێك ساز ده‌كرێت.
هونه‌رمه‌ند جه‌عفه‌ر حه‌سه‌ن له ساڵی 1944 له شاری خانه‌قین له دایك بووه جگه له بواری گۆرانی وتن ، ژنیاری چه‌ندین ئامێری موزیكی بوو ، له دابه‌شكردنی موزیكیش لێهاتووبوو.
هونه‌رمه‌ند "جه‌عفه‌ر حه‌سه‌ن"خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانیه، زیاتر به زمانی عه‌ره‌بی گۆرانی گوتووه ، له نێوان هونه‌رمه‌ندانی عێراقی و عه‌ره‌بی گۆرانیبێژێكی ناسراو بوو،خاوه‌نی ده‌یان سروودی نیشتمانییه و سروودهكانیشی بۆ زمانه‌كانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی وهرگێدراون به‌ڵام له شاری هه‌ولێر ده‌ژیا، رۆژی دووشه‌ممه (19-4 2021) له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر به نه‌خۆشی كۆڕۆنا كۆچی دواییكرد هه‌ر له شاری هه‌ولێر نێژرا.
شایانی باسه رێوره‌سمه‌كه كاتژمێ 4ی ئێواره ، له‌عه‌نكاوه له هۆڵی رۆشنبیری كلدانی سازده‌كرێت.
ئا- كامران

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.