سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا پێشوازی لێ‌کرا.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەریتانیا، لەلایەن جێریمی کوین وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی بەرگری و پریتی پاتێل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا پێشوازی لێ‌کرا و لە کۆبوونەوەدان.


سەرۆکی حکوومەت ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی و بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا لەلایەن سەرکردە سیاسییەکانی ئەو وڵاتەوە بەگەرمی پێشوازی لێ کراوە.
هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا لەگەڵ بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئەماندا میلینگ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کواسی کوارتینگ، وەزیری کاروباری وزە و بازرگانی بەریتانیا، نەدیم زەهاوی، وەزیری پەروەردەی بەریتانیا، لیز ترەس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و چەندین سەرکردەی دیکەی وڵاتەکە کۆبووەوە.

مەسرور بارزانی هەر لە سەردانەکەیدا لەگەڵ محەمەد جەعفەر ئەلسەدر، باڵیۆزی عێراق لە بەریتانیا کۆبووەوە، بڕیارە کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکوومەت لە وڵاتەکەدا لەماوەی ئەم هەفتەیەدا درێژە بکێشن.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا پێشتر تویتێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یه‌كێک له ئامانجه‌كانی سه‌ردانه‌كه پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی نێوان هه‌ردوولایان ده‌بێت.
مەسرور بارزانی لە تویتەکەی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی دوورودرێژ به‌یه‌كه‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه.
ئاماژەی بەوەش دا کە له به‌ریتانیا تاوتوێی بواره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پشتیوانی له په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان و هێنانه‌دی ئاشتی و پێشكه‌وتنی زیاتر بۆ هه‌موو عێراق ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌م هه‌فته‌یه له له‌نده‌ن ده‌بم و گفتوگۆ له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له‌نێوان هه‌ردوولامان ده‌كه‌ین.

هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەریتانیا لە چاتام هاوس سمینارێکی بۆ ڕێکخراو تێیدا سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قسەی کرد.
لە سمینارەکە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە دا کە كێشه‌كان له ده‌ستپێكدا له‌دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌سته‌مبوون چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌وڵدراوه كۆمه‌ڵگه‌كان پێشبكه‌ون، له رووی ئاشتییه‌وه له‌گه‌ڵ دراوسێكان بگونجێن، ئه‌و جۆره ده‌وڵه‌تانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، نابێت شه‌رم له‌وه بكه‌ین عێراق یه‌كێك نییه له وڵاته سه‌ركه‌وتووه‌كان له داوی سایكس – پیكۆ، عێراق وڵاتێكی ئه‌سته‌مبووه بۆ به‌ڕێوه‌بردن، مه‌غۆله‌كان، پاشا‌كان، داگیركاران، هه‌موویان هه‌وڵیان داوه، ته‌نانه‌ت حكوومه‌ته هه‌ڵبژێردراوه‌كانیش، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.