سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، ئێمە و هەموو گەلانی عێراق شایەنی ئەوەین پێکەوە بەئاشتی بژین.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەریتانیا، ئەمڕۆ چوارشەممە لە لە چاتام هاوس سمینارێکی بۆ ڕێکخراو تێیدا سهبارهت به چهند پرسێکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قسەی کرد، لەمبارەیەوە لە تویتێکدا نووسیویەتی "جێگەی خۆشحاڵییە کە لە یەکێک لە دامەزراوەیەکی دیاری ئەم وڵاتە قسەم کرد."
هەروەها نووسیویەتی "ئێمە و گەلانی عێراق شایەنی ئەوەین کە بەیەکەوە بە ئاشتیانە ژیان بکەین، دوور لە دوژمنایەتی و نەهامەتییەکانی ڕابردوو و ترس لە داهاتوو."
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی تویتەکەیدا جەختیشی کردۆتەوە کە دەتوانین ئەوە بکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.