کچێک لە هەولێر لەماڵ دەچێتە دەرەوە و ڕوو دەکاتە سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە کچەکە دۆزرایەوە و ڕادەستی باوکی کرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "دوای ئەوەی هاووڵاتییەکی دانیشتووی هەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کرد و ڕایگەیاند کە کچەکەی لەماڵ هاتۆتەدەرەوە و نەگەڕاوەتەوە و گومانی دەکرد بەرەو شاری سلێمانی هاتبێت."
ئەوەشی خستەڕوو کە دوای لێکۆڵینەوە و گەڕان و بەدواداچوونەکان توانرا لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەختیارییەوە کچەکە لەناو ماڵێکدا بدۆزرێتەوە و ڕادەستی باوکی بکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش داوە کە لێکۆڵینەوەکانییان لەبارەی چۆنییەتی هاتنی ئەو کچە بۆ سلێمانی و چوونی بۆ ئەو ماڵە و مانەوەی لەو ماڵەدا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.