Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 15:34

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا لەگەڵ پریتی پاتێل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کۆبووەوە. 
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی کرد بۆ هاریکاری و هەماهەنگیکردنی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ حکوومەتی بەریتانیا لە بواری کۆچبەران و کۆچی نایاسایی. خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بواری ئەمنی و  کۆچی نایاسایی و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرنگیی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو گرووپ و باندانەی بازرگانی بە مرۆڤ دەکەن کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنی و هەڕەشەکانی تیرۆر، یەکێکە لە هۆکارەکانی زیادبوونی کۆچبەری.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.