Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 15:33

لێخۆشبوونی قەرزی ئاو درێژکرایەوە

کوردستان TV
100%

ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو تاوەکو  9ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی، بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە 4 ی ساڵی 2022 لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو بۆ هاوبەشانی ئاو تاوەکو 09/06/2022 بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە تەواوی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی ئاگادار كراونەتەوە بۆ كاركردن بەو ڕێنماییە و جێبەجێكردنی تاوەکو ڕێکەوتی 9 ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.