Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 15:34

کەشناسی کاتی کۆتاییهاتنی خۆڵبارین ئاشکرا دەکات

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە درەنگانی ئەمشەو چوارشەممە خۆڵبارین کۆتایی پێ دێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمشەو خستەڕوو، ئاشکرای کرد کە ئەمشەو لە کاتەکانی درەنگانی شەو کۆتایی بەم شەپۆڵە تۆز و خۆڵە دیێت کە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە سەرەتا لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و بادینان، دواتر  تاوەکو کاتەکانی بەیانی لە تەواوی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان  کۆتایی دێت.

کەشناسی هەروەها ڕەوشی مەودای بینینی لەناوچە جیاجیاکان تاوەکو کاتژمێر 9:00ی ئەمشەو دەخاتەڕوو کە بەمشێوەیە:

هەولێر 9 کیلۆمەتر

پیرمام 5 کیلۆمەتر

سلێمانی 8 کیلۆمەتر

چەمچەماڵ 6 کیلۆمەتر

دهۆک 5 کیلۆمەتر

زاخۆ 5 کیلۆمەتر

کەرکووک 3 کیلۆمەتر

دووز 6 کیلۆمەتر

خانەقین 5 کیلۆمەتر

شەمامک 9 کیلۆمەتر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.