پێشبینی دەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو كەشوهەوا لە عێراق ئاسایی ببێتەوە.
دەستەی گشتیی كەشناسی عێراق بڵاوی كردەوە، پێشبینی دەكرێت ئەو خۆڵبارینەی كە لە رۆژی 19ی ئەم مانگەوە ناوچەكانی باكوور، ناوەڕاست و باشووری وڵاتی گرتووەتەوە، تا ئەمڕۆ پێنجشەممە بەردەوام بێت.
دەستەی ناوبراو ئاماژەی بەوەیشداوە، پێشبینی دەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو كەشوهەوا لە عێراق ئاسایی ببێتەوە.
دوێنێ چوارشەممە خوڵبارینەكە بەچڕی ئەو ناوچانەی گرتەوە و مەودای بینینی كەمكردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.