Erbil 38°C سێشەممە 01 تەمووز 00:45

یوڤێنتوس گه‌یشته‌ یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیا

کوردستان TV
100%


یانەی یوڤێنتوس گەیشتە یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیا بۆ تۆپی پێ‌، لە گەڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتیەكەدا، یانەی یوڤێنتوس بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی فیۆرنتینای میوانی بردەوە.
 لە خولەكی سیی و دوودا، فێدێریكۆ بێرناردێسكی گۆڵێكی بۆ یوڤێ‌ تۆماركردو گێمی یەكەم بەم تاكە گۆڵە بە سوودی بیانكۆنێری تەواوبوو.
 لە گێمی دووەمیش یاریەكە بە هەمان گوڕوتین لە نێوان هەردوو تیپ بەردەوام بوو، تا لە دواساتەكانی یاریدا، دانیلۆی بەڕازیلی گۆڵی دووەمی تیپی میوانداری بەدەستهێنا، لە یاری گەڕی چوونی قۆناغی پێش كۆتاییدا، یوڤێ‌ بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر سەركەوتنی بەدەستهێنابوو، بۆیە بە كۆكردنەوەی ئەنجامی هەردوو گەڕی چوون و هاتن، یوڤێنتوس بە سێ‌ گۆڵی بێ‌ وەڵام پێش فیۆرنتینا كەوت و گەیشتە یاری كۆتایی و لە یازدەی مانگی داهاتوو لە یاریگای ئۆلۆمپیكۆ لە ڕۆماو لە یاری كۆتاییدا ڕووبەڕووی یانەی ئینتەرمیلان دەبێتەوە .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.